Erbil 15°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:12

واده‌ی یه‌که‌م گه‌شتی کاروانی حاجیانی عێراق به‌ره‌و مه‌دینه‌ ڕاگه‌ێنرا

رۆژانه‌ چوار بۆ پێنج گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت
کوردستان TV
#7
100%

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق كاتی ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م گه‌شتی حاجییانی عێراقی ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه‌ "حه‌سه‌ن كه‌نانی" گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌، ڕایگه‌یاند: به‌ پێی بڕیاری ده‌سته‌كه‌یان بڕیاردراوه‌ یه‌كه‌م گه‌شتی كاروانی حاجیانی عێراق له‌ به‌رواری 23/7/2018 به‌ره‌و مه‌دینه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌حه‌مه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز بێت.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ ڕاشیگه‌یاند: رۆژانه‌ چوار بۆ پێنج گه‌شت له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سعودییه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، به‌سره‌ ، به‌غدا ، نه‌جه‌ف) ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌و گه‌شتانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگای وشكانییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.