سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بڕی 317 ملیار دینارەكەی عێراق گەیشتووە و لە نزیكترین دەرفەتدا دووەم خشتەی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەندرێت ئەو وەزارەتانەی كە مووچەیان وەرنەگرتووە لە گەڵ خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و هەر سێ سەرۆكایەتییەكە مووچەی مانگی 4 وەردەگرن .
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش لای خۆیەوە رایگەیاند كە سەردانی وەزارەتی داراییان كردووە و پێیان راگەیاندووە كە پارەكەی بەغدا گەیشتووە و خشتەكە لەو رۆژانەدا رادەگەیەندرێت و وەزارەتی پەروەردە یەكەم وەزارەت دەبێت لەو خشتەیەدا .
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی راگەیاند كە مانگی داهاتوو واتا مانگی 5 وەزارەتی پەروەردە دەخرێتە دووەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە بەمەش لەماوەی 20 رۆژدا مامۆستایان و تەواوی كارمەندانی وەزارەتی پەروەردە دوو مووچە وەردەگرن
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.