له دوو ڕووداوی خنكان، له رووباری خابور له زاخۆ و له نزیك پردی ده‌لال گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵان گیانی له ده‌ستدا و گه‌نجێكی 12 ساڵانیش له خنكان ڕزگار كرا.
له‌مباره‌یه‌وه "ئه‌ڤیندار عیزه‌ت" به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی زاخۆ، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ كاتژمێر 7 له بن پردی ده‌لال، گه‌نجێك ده‌خنكێت و دوای ڕووداوه‌كه‌ش ئێمه ئاگادار كراینه‌وه له ڕووداوی خنكان و ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیمان له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌رمی خنكاوه‌كه ده‌ربهێنین.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی "یوسف خه‌له‌فه" و خه‌ڵكی قه‌زای زاخۆیه و به هۆی سه‌ختی شوێنی مهلهكردنهكهیهوه خنكاوه، چونكه هیچ كام له هاوڕێكانی نه‌یانتوانیوه بچن به هانایه‌وه ڕزگاری بكه‌ن.
به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی زاخۆ، ڕاشیگه‌یاند: له هه‌مان كاتی خنكانی ئه‌و گه‌نجه‌دا له نزیك پردی ده‌لال، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی زاخۆ توانیان گه‌نجێكی تر به ناوی (خ، س) كه ته‌مه‌نی 12 ساڵان بوو ڕزگار بكه‌ن.
شایه‌نی باسه به پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی زاخۆ له‌مساڵدا له سنووری قه‌زای زاخۆ 8 كه‌س به ڕووداوی خنكان گیانیان له ده‌ست داوه و 13 كه‌سی تریش له خنكان ڕزگار كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.