Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:46

له‌ نۆرنبێرگ هونه‌رمه‌ندانی کورد به‌شداری له‌ پێشانگایه‌ک ده‌که‌ن

لەلایەن کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنورەوە سەرپەرشتی ده‌كرا .
کوردستان TV
100%


رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری نۆرنبێرگ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ، به‌ به‌شداری  زیاتر لە 90 هونەرمەندی شێوەکار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نوێنەرایەتی نەتەوە جیاجیاکانیان دەکرد پێشانگایەکی هاوبەش کرایەوە كه‌  لەلایەن کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنورەوە سەرپەرشتی ده‌كرا .

له‌م پێشانگایه‌دا  هه‌ر یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان تێیدا به‌شدار بوون كه‌ توناو بەخشین و داهێنان و توانایەکی باشی ناو پێشانگاکە بوون و  هەریەکەو لای خۆیەوە تابلۆکانی خوێندنەوەیەک بوو بۆ ژیان و ئازادی و مەرگەساتەکان و خۆڕاگری و ناعەدالەتی .

شێوازی هونه‌ری جۆراوجۆر له‌ پێشانگاكه‌ به‌كارهێنرابوون كه‌ تیایدا کەرەسەی جۆراو جۆرو ستایلی نوێی توانا هونەریەکانی تیا بەدیدەکرا ، هه‌روه‌ها ئاستی تابلۆ و به‌شداریكردنه‌كه‌ش به‌ پێشانگاكه‌وه‌ دیار بوو .

جێی باسه‌ ، له‌ لایه‌ن کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنور به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له‌ ناوه‌وه‌ی شاری نۆرینبێرگ بری 300 یۆرۆ له‌ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك وه‌رگیرا و ئەو هونەرمەندانەی لەده‌ره‌وه‌ش هاتبوون هەزار یۆرۆیان لەبەرامبەر بەشداریکردنەکەیاندا لێ وەرگیرا بوو . 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.