Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:46

حکومەتی عێراق بەڵێن بە خۆپیشاندەرانی بەسڕە دەدات کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات

عەبادی گه‌یشته‌وه‌ بەسڕەو چەندین بڕیاری دەرکرد
کوردستان TV
100%


حكومەتی عێراق پاڵپشت بە پلانێك كە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، بەڵێن بە خۆپیشاندەرانی بەسڕە دەدات، داواكاریەكانیان لەبارەی كار و خزمەتگوزاریەوە دابین بكات.

جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆكی لیژنەی راسپێردراو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەسڕە، رایگەیاند" لێژنەی وەزاری سێ پلانی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی تایبەت بە پارێزگای بەسرە داناوە و پلانی مەودا خێرا كە كێشەكانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییەكانی ئاو، كارەبا، تەندروستی، خزمەتگوزاری گشتی و ئاسایش دەگرێتەوە لە ماوەی دوو هەفتە تاوەكو مانگێك جێبەجێدەكرێن، پلانی مەودا ناوەندیش لە ماوەی سێ بۆ شەش مانگ جێبەجێدەكرێت، پلانی دوور مەوداش دوو ساڵ تێپەڕناكات".

سەبارەت بە كێشەی سوێری ئاویش لعێبیی وتی، لێژنەی وەزاری بڕیاریداوە یەكەیەكی شیرینكردنی ئاو دامەزرێنێت كە رۆژانە سێ هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەكات لەگەڵ وەستاندنی زێدەڕۆییەكان و ناردنی بڕی ئاوی زیاتر لە شەتولعەرەب بۆ كەمكردنەوەی رێژەی سوێری، سەرەڕای جێبەجێكردنی پلانی ستراتیژی كە پێشتر داندراون و پەیوەستن بە قەرزی ژاپۆنی و بەریتانی، بۆ باشتركردن و پێشخستنی كەرتی ئاوی خواردنەوەی زیاتر بۆ دانیشتووان، بڕی دوو ملیار دینار دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسرە، دوای گەڕاندنەوەی هێڵی كارەبای ئێران لە دوو رۆژی دیكە، بڕی كارەبای زیاتر بە دانیشتووان دەدرێت.

لعێبی هەروەها وتی، لێژنەی وەزاری بڕیاریداوە 10 هەزار هەلی كار بۆ خەڵكی پارێزگاكە دابین بكات و بەپێی چڕی دانیشتووانی قەزا و ناحیەكانیش كە دامەزراندن دەیانگرێتەوە دابەشدەكرێت.

لە چەند رۆژی‌ رابردوودا لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای بەسرە خۆپیشاندان و كۆبونەوەی ناڕەزایی هاوڵاتیان بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران داوای‌ هەلی‌ كار و دابینكردنی خزمەتگوزاریی و چاككردنی باری ئابوریی و گوزەرانیان كرد، لە چەند شوێنێكیش خۆپیشاندانەكە توندوتیژی لێكەوتەوە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ نوسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری بەسرە کۆبونەتەوە و گفتوگۆکراوە دەربارەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بە خەڵکی پارێزگاکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رێگرن لەبەرامبەر جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.