Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:29

ژماردنی دەنگەکانی پارێزگای ھەولێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

پرۆسەکە بەبێ دەستوەردان و کێشە کۆتایی هات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە سندوقەکانی هەولێر کۆتایی هات و دادوەری سەرپەرشتیاری پرۆسەکەیش دەڵێت، پرۆسەکە بەبێ دەستوەردان و کێشە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.

رۆژی پێنج شەممە دەست بە ژماردنەوەی دەنگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر کراو و ئەمڕۆ ھەینی دادوەر لەیس حەمزە، دادوەری سەرپەرشتیاری ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای ھەولێر لە پڕێنس کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد" ئەمڕۆ ھەینی پڕۆسەی ژماردنی دەنگی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری رابردوو لە ھەولێر کۆتایی ھات، پڕۆسەکە بەبێ ھیچ کێشەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەر نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە سیاسییەکان سەرکەوتووانە ئەنجام دراوە.

دادوەر لەیس حەمزە ئاماژەی دەشڵێ، " ھیچ لایەنێکی سیاسی دەستی نەخستووتە نێو پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان و تەنیا کۆمسیۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکەیان ئەنجامداوەو بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوە چووە.

جێی ئاماژەیە لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەھۆی تانەی لایەنە سیاسییەکان پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ ٢١٩ سندوقی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە، کە بەشێکی سندوقی ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا بووە  ئەوانەی لە ھەولێر دەنگیان داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.