Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:33

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی له‌ خانه‌واده‌ى خوالێیخۆشبێت (مەلا ڕەشید قەرەنی زادە) ده‌کات

مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتیی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهاباد بوو
کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتیی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهاباد، سه‌رۆك بارزانى برۆسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى كرد، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتیی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهابادمان پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە دۆستێكی نزیكی ئێمە و، دڵسۆز و كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و خواناسی شاری مەهاباد بوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا ڕەشید و خەڵكی خۆشەویستی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان دەكەم.

لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
12ـی 7ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.