Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:06

15 که‌س له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێلی تویوتا های لۆکس له‌ سلێمانی ده‌ستگیرکراون

دزینی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێڵه‌ زیادی كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، له‌ میانی ئه‌م چه‌ند ھه‌فته‌یه‌دا، زیاتر له‌ 50 كه‌س له‌سه‌ر تاوان و دزیكردن و فێڵكردن له‌ ھاووڵاتییان له‌ لایه‌ن ھێزه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها 15 كه‌سیش له‌وانه‌ له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێلی تویوتا ھای لۆكس بووه‌.

ئاسۆ ته‌ها ،به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ھه‌فته‌یه‌دا ھێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به‌ ھاوبه‌شی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تر چالاكی زۆر باشیان ئه‌نجامداوه‌ و چه‌ندین سه‌رپێچی جۆراوجۆریان گرتووه‌، به‌جۆرێك بۆ سه‌رپێچی جۆراوجۆر هه‌زار و ٩٢٥ لێپێچینه‌وه‌یان كردووه‌، هه‌زار و ٢٣٥ په‌رده‌ی ره‌ش لێكراوه‌ته‌وه‌ ، ٥٠٠ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر په‌رده‌ و له‌زگه‌ی ره‌ش، ١٨ مۆڵه‌تی جام ره‌ش ھه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌، چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر تاوان و دزیكردن و فرتوفێڵ ده‌ستگیركراون، ده‌ستگیركردنی ٢٨ ئۆتۆمبێل كه‌ ھیچ سه‌ره‌تایه‌كیان نه‌بووه‌، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.

ktv

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ میانی ئه‌م چه‌ند ھه‌فته‌یه‌دا، زیاتر له‌ ٥٠ كه‌س له‌ لایه‌ن ھێزه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر تاوان و دزیكردن و فێڵكردن له‌ ھاووڵاتییان.

له‌سه‌ر ده‌نگۆی زیادبوونی دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا ھای لۆكس و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، ئاسۆ ته‌ھا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی تا ئێستا ١٥ كه‌س له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێلی تویوتا ھای لۆكس ده‌ستگیركراون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ ئه‌نادۆڵۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.