Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:30

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بانگهێشتى ئه‌ندامانى ده‌کات

بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مان
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/9، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ی (17) و بڕگه‌ (1)ى مادده‌ى (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاریدا دانیشـتنی ژماره‌ (4)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌، ســـاڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی  دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.