Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:49

وەرگرتنی ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات

تا 25ی ئه‌م مانگه‌ ناو تۆماركردنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌ستی به‌تۆماركردنی لیستی كاندیدانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كردو تا 25ی ئه‌م مانگه‌ش ناو تۆماركردنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی نووسراوێكی كۆمسیۆن كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ له‌ ئەمڕۆوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە وەرگرتنی لیستی کاندید و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ماوەی 18 ڕۆژ دەخایەنێت.

هەروەها بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتووەوە کۆمسیۆن دەست بکات بە کردنەوەی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دڵنیابن لە هەبوونی ناوەکانیان.

هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێم ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی كۆمسیۆن ئاشكرایكرد: هه‌ركاندیده‌ك ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدانه‌بێت كه‌ یاسا دیاری كردووه‌ قبوڵناكرێت.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان جەختی لەوە کردەوە، حکومەت سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە 30ی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.