Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:56

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە  کۆریای باکور 

لەگەڵ هاوتە كۆریاكەی تاوتویێ داماڵینی چەكە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ هەینی 6-7-2018 وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە  كۆریای باكور و لەگەڵ هاوتە كۆریاكەی تاوتویێ داماڵینی چەكە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە دەكەن.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە كۆریای باكور و هیواخوازە كە پیونگ یانگ  زیاتر پابەند بێت بە داماڵینی چەكە ئەتۆمیەكانی، ئەم سەردانە دوای كۆبونەوەی لوتكە دێت كە لە نێوان سەركردەی هەردوو وڵات لە مانگی مایۆی رابردوو ئەنجامدرا.

بەپێی وتەی رۆژنامەنوسان كە رووماڵی سەردانەكە دەكەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەلایەن ری یۆنگ هو هاوتای كۆریا پێشوازی لێكراوە كە دوای سەرۆكی كۆریا دووەمین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەیە.

لە كۆبونەوەی لوتكەدا ترامپ هیوای خواست كە ئاشتی لە نیمچە دورگەی كۆریای  بێتە دی كە بەهۆی جەنگی 1950- 1953 ئەو نیمچە دورگەیە دابەش بووە بە سەر هەردوو كۆریاكەدا، راشیگەیاند كە جەنگی ئەتۆمی ڕوونادات و كارێكی دوورە.

كۆبونەوەی هەردوو سەركردەی ئەمریكاو كۆریای باكور كۆتایی هات بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوە لەسەر هیچ پابەندبوونێكی دیاری كراو بدەن.

پۆمپیۆ ڕاسپێردراوە كە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی كۆریای باكرو دانوستان لەسەر بەرنامەیەك بكات بۆ (داماڵینی تەواوەتی) نیمچە دوورگەی كۆریای لە چەكی ئەتۆمی. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.