هێزه عێراقیه‌كان ئێستا به بیانۆى گه‌ران و پشكنین له سنووری شاره‌دێی قهرههنجیر و گوندی چیمه‌ن، رێگای نێوان كه‌ركوك و چهمچهمالیان داخستووه‌و و هیزێكى زۆریشیان بلاوه پێ كردوه.
له‌م باره‌وه ئه‌فسه‌رێك له لیوای 1ی وه‌زاره تی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" هیزی پیشمه‌رگه له شاره‌دیی قهرههنجیر كه‌وتوونه‌ته حاله‌تی ئاماده‌باشی و له هه‌ر پیشرهویهكی هێزه عێراقیه‌كان بۆ شارهدییهكه ، وه‌لام ده‌درێنه‌وه.
له لایه‌كى تریشه‌وه ئێستا هێزێكى زۆری عیراقیه‌كان له شاره‌دیی شوان و گوندی سه‌قزلی بلاوه پێ كراوه و گه‌ران و پشكتینی ماله‌كانی گوندی سه‌قزلی ده‌ستی پێ كردوه.
تێزانین بلاوهكردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك له كاتێكدایه كه داعش له باشووری كه‌ركوك و ناوچه عه رهبیهكان جموجولی هه‌یه، نه وه‌ك له ناوچه كورد نشینه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.