Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:32

که‌سێک به‌هۆی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستدا

چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م ڤایرۆسه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌
ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون
کوردستان TV
#10
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێێ به‌ ماڵپه‌ری هه‌واڵی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاند: كه‌سێك له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌هۆی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ به‌غداد ئه‌لیه‌وم ئاشكراشی كرد كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه‌ كه‌ له‌ به‌غدا به‌هۆی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ر‌چاوه‌ ده‌شڵێت نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كازمیه‌ی فێركاری له‌ باكووری شاری به‌غدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی توشبووان به‌و ڤایرۆسه‌ له‌مساڵدا به ‌به‌راود به‌ ساڵانی رابردوو كه‌متره‌. 

هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه‌ خانه‌ی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تائكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ هیچ ترسێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا نیه‌. 

ڤایرۆسی تای خوێن به‌ربوون یه‌كێكه‌ له‌ ڤایرۆسه‌ كوشنده‌كان و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م ڤایرۆسه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.