Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:24

هەفتەی داهاتوو تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی قەوارە سیاسیه‌کان دەستپێدەکات

هەر قەوارەیەك دەتوانێت 100 كاندید پێشكەش بكات
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت، كه‌ لە هەفته‌ی داهاتووە تاوەكو 25ی ئەم مانگە وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی قەوارەسیاسیەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێدەكات.

شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆن لەلێدوانیكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندوە" ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی نێوان كۆمسیۆن و ئەنجومەنی كۆمسیاراندا بڕیار درا لە ڕۆژى شەممە كە دەكاتە 7تەمموز تاوەكو 25ی ئەم مانگە حزبە سیاسییەكان دەتوانن لیستی ناوی پاڵێوراوانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پێشكەشی كۆمسیۆن بكەن."

وتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە" ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەو ئەو مەبەستە نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی دەكات بۆ ئەوەی ئەستۆپاكی كاندیدەكان بسەلمێندرێت و هەر قەوارەیەكیش دەتوانێت لە 1 تا 100 كاندید پێشكەش بكات."

جێگەی ئاماژەیە بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و بۆئەو مەبەستەش ماوەی مانگێكە كۆمسیۆن دەستی بەئامادەكاریەكان كردوە لەئێستاشدا سێ هاوپەیمانیەتی و نزیكەی 40 قەوارە ناوی خۆیان تۆماركردوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.