Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:26

کۆمسیۆن 41 قەوارەی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم پەسەندکرد

رۆژی 25ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدان
کوردستان TV
#7
100%


ئەمرۆ چوارشەمە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە 41 قەوارەو فراكسیۆنی سیاسیان پەسەند كردووە بەمەبەستی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

شێروان زرار، وتەبێژی رەسمی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەرێم گوتی "کۆمسیۆن سەرجەم هاوپەیمانی و لایەنی سیاسییەکنی پەسەندکرد کە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەشدارن و وابڕیارە 30ی ئەیلول هەڵبژاردنەە ئەنجامبدرێت.

ئاشكراشی كرد رۆژی 25ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدانی ئەو حیزبانە.

گوتیشی تائێستا کۆمسیۆن 38 قەوارەی سیاسی و 3 هاوپەیمانی پەسەندکردووە و لەدوێنێشەوە کۆمسیۆن بەڕەسمی وەرگرتنی ناوی کاندیدان و لایەنە سیاسیەکانی وەرگرتووە.

ئەوەشی گوت کۆمسیۆن لەئێستادا ناوەندی تایبەت بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کردوەتەوە و لەئێستاوە تا 7ی ئاب  ئەو لیستە پاک و نوێ دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا کۆمسیۆن مەشق بە کارمەندە نوێکانی دەکات و خولی چڕی بۆ کردونەتەوە تا فێربکرێن کارەکانی کۆمسیۆن چۆنە.

وتەبێژی رەسمی ئەنجومەنی کۆمسیاران گوتی: كۆمسیۆن داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە بڕی 23 ملیار دینار بۆ پرۆسەكە تەرخان بكات .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.