بەمەبەستی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لەهەولێر، گرێبەستی جێبهجێكردنی هەشت پرۆژە ئیمزاكرا.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دوای ئیمزاكردنی گرێبەستەكە رایگەیاند، هەشت پرۆژەی خزمەتگوزاری لەبوارەكانی كارەبا و ئاو و شارەوانی جێبەجێ دەكەن و دانانی بناغەی ئەو پرۆژانەش لەلایەن UNDP و ICRRP بەهاوكاری حكوومەتی ژاپۆن و ئەڵمانیا دەبێت.
سەبارەت بەتێچووی پرۆژەكەش گوتی: زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار تێچووی ئەو هەشت پرۆژەیە كە جگە لەخەڵكی خۆمان لەهەولێر ژمارەیەكی زۆر لەئاوار و پەنابەران سود لەم پرۆژانە وەردەگرن و كە زیاتر لە 210 هەزار دەبن كە زیاتر لە 52 هەزاریان خەڵكی خۆمان دەبێ و زیاتر لە 21 هەزاریش ئاوارە و پەنابەر سود مەندی ئەو پرۆژانە دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.