Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:38

پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ک وه‌ڵامێکی توندی هێزه‌ عێراقییه‌کان ده‌داته‌وه‌

داواكارییه‌كی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌فسه‌رێك له‌ لیوای یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌  تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا له‌ شاره‌دێی قه‌رهه‌نجیر له‌ كه‌ركوك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ .

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ گوتیشی:له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێزه‌ عێراقییه‌كان داویان له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ كه‌ رێگا بده‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق پێشڕوه‌ی بۆ گونده‌كانی ده‌روبه‌ری شاره‌دێی قه‌ره‌نجیر له‌ نێوان كه‌ركوك- شارۆچكه‌ی چه‌مچماڵ بكه‌ن ، به‌ڵام هێزی پیَشمه‌رگه‌ داواكارییه‌كه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقییان ره‌تكردۆته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌:  له‌ هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی توندی هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌داته‌وه‌ .

شایانی باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رپرسانی سوپای ئه‌ڵمانیا به‌شداربوون.

هه‌ڵو جه‌باری

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.