Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:04

 به‌ وێنه‌.. سێ تایبه‌تمه‌ندی شوێنێکی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا کرا

140 كیلۆمه‌تر له‌ هه‌ولێر دووره‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند 3 تایبتمه‌ندی گه‌شت وگوزاری له‌ قه‌زای چۆمان هه‌یه‌ كه‌ جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گه‌شت و گوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

له‌ مانگی ته‌مموز ده‌توانی بچیته‌ نێو به‌فر به‌ 12 پله‌ی سیلیزی، هه‌روه‌ها ده‌توانی به‌ به‌رزترین لوتكه‌ چیای عێراق و كوردستان بگه‌ی كه‌ لوتكه‌ چیای هه‌ڵگورده‌، كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی 3706 مه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریا به‌رزه‌، جگه‌ له‌مه‌ش به‌رزترین تاڤگه‌ی هه‌یه‌ به‌ ناوی "كانی به‌سته‌" كه‌ درێژیه‌كه‌ی 33 مه‌تره‌.

هه‌روه‌ها به‌ هۆی خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌و سنوره‌ 5 گوندی گه‌شتیاری هه‌ن، كه‌ شه‌وانه‌ نزیكه‌ی 1000 گه‌شتیار شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ.

شایه‌نی باسه‌ قه‌زای چۆمان كه‌وتۆته‌ باكووری شاری هه‌ولێر به‌ دووری 140 كیلۆمه‌تر.

chomanchoman1choman4choman55choman725

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.