وته‌بێژی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به یه‌ك گوتاری هاوبه‌ش و یه‌كڕیزی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و چونی شاندێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غدا تایبه‌ت به باسكردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی، مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وته‌بێژی پارتی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: كه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به یه‌ك گوتاری هاوبه‌ش و یه‌كڕیزی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین. مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د هه‌روها گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كڕیزی بچینه به‌غدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.