Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:11

ژنێکی به‌ساڵاچوو چوار بێچووه‌ پشیله‌ی بێ دایک له‌ ماڵه‌که‌یدا به‌خێو ده‌کات

به‌ مه‌مكه‌شووشه‌ شیریان ده‌داتێ
کوردستان TV
100%

زه‌ینه‌ب دورانی ته‌مه‌ن ٩٦ ساڵ كه‌ له‌ گوندی شاهینته‌په‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای كاهتای پارێزگای ئادیامان له‌ توركیا، ده‌ژیت و چوار بێچووه‌ پشیله‌ی بێ دایك به‌خێو ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دوران راگه‌یاندووه‌ كه‌ دایكی ئه‌و بێچووه‌ پشیلانه‌ له‌ رووداوێكدا مرداربووه‌ و گوتی: له‌ كاتێكدا له‌ حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌ دانیشتبووم گوێم له‌و بێچووانه‌ بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یان میاواند. منیش بڕیارم دا بیانهێنمه‌ ماڵه‌وه‌ و به‌خێویان بكه‌م. بێچووه‌ پشیله‌ش روحله‌به‌رن و مافی ژیانیان هه‌یه‌. به‌ بێنازی هێشتنه‌وه‌یان له‌ كۆڵان نامرۆڤانه‌یه‌.

گوتیشی: له‌ئێستادا به‌ مه‌مكه‌شووشه‌ شیریان ده‌ده‌مێ تا به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌وره‌ ده‌بن ، تا به‌ ته‌واویش گه‌وره‌ ده‌بن من ده‌بمه‌ به‌خێوكه‌ریان.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.