Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:51

له‌ سلێمانی هۆشدارییه‌کی به‌ په‌له‌ له‌ باره‌ی کرینی گۆشتی سوره‌وه‌ ده‌درێت

ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

قائمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌پشكنینی ئاژه‌ڵه‌كه‌ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌رشه‌قامه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات گۆشتی مۆركراو‌ نه‌كڕن.

گۆران قادر، سه‌ركی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند:  به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ وفرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕیكان و به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ ڤێتنه‌ری وته‌ندروستییه‌كان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ لاشه‌ی ئاژه‌ڵی بچوك و ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌كاری گۆشتفرۆشتندا به‌كار ده‌هێنرێت-دا، گرتوه‌.

قائمقامیه‌تی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: بڕی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌و كاره‌دا به‌كارهێنرابوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت، خاوه‌نه‌كه‌شی كارڕایی پێویستی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌به‌ر پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتنه‌ری سلێمانی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ و گۆشته‌كه‌شی نه‌ركراوه‌ مه‌كڕن و به‌كاری نه‌هێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری گۆشتفرۆشی‌ نایاسایی له‌شه‌قامه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وازی لێبێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان به‌ تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت و له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.