Erbil 32°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:26

پێشمه‌رگه‌ خرایه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌

ڕێگه‌ به‌هیچ هێزێك نادرێت نزیك سنوره‌كانمان بكه‌وێت
peshmarga
کوردستان TV
100%


 به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  4 ى ته‌موزی  2018 ، هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی  ئۆپه‌راسیۆنێكیان  له‌دژى چه‌كدارانى داعش  له‌ناوچه‌كانى  پەڵكانەو شۆراو لە سنووری خورماتوو دەستپێكرد


 هێزه‌كانى  حه‌شد و سوپا و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى له‌وناوچانه‌ به‌دوای چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ن بۆ له‌ناوبردنیان كه‌ماوه‌یه‌كه‌ چاڵاكیه‌كانیان له‌سنوره‌كه‌ زیادی كردووه‌ و بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و هێزه‌كانى عێراقی 


فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌سنوره‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنن به‌شدار نین له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى هێزه‌كانى عێراقى  ، ته‌نیا ئێمه‌ پارێزگای له‌ شوێنه‌كانى  خۆمان ده‌كه‌ین ڕێگا ناده‌ین چه‌كدارانى داعش و هیچ هێزێكى دیكه‌ نزیك سنوره‌كانى ئێمه‌ بكه‌ون . 


 فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوره‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنن ته‌واوى هێزه‌كان له‌و ناوچانه‌  له‌ئاماده‌باشیدان و خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.