جاك ما ئه‌و پیاوه‌ی فێرمان ده‌كات هه‌رگیز له ژیاندا نا‌ئومێد نه‌بین و خۆمان راده‌ستی قه‌ده‌ر نه‌كه‌ین ، دوای ئه‌وه‌ی " جاك " خوێندن ته‌واو ده‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ی كاری ده‌ست بكه‌وێت له 30 كاری جۆراوجۆر ناوی خۆی تۆمار ده‌كات ، به‌ڵام له هه‌ر هه‌مووی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناو به نه‌خێر وه‌ڵامی درایه‌وه .
جاك داوای كرد ببێت به پۆلیس به‌ڵام پێی ڕاگه‌یێندرا كه باش نییه بۆ ئه‌م كاره ، بڕیاریدا به كاركردن له چێشتخانه‌ی KFC شاره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ٢٤ كارمه‌ند فۆڕمیان پێشكه‌ش كردبوو به‌ڵام له كاتی هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كان ٢٣ كه‌س قبوڵ كران ته‌نیا "جاك ما "ی ڕه‌فز كرا ، ١٠ جار فۆڕمی پێشكه‌ش به زانكۆی هارڤارد كرد بۆ خوێندن بۆ دكتۆرا به‌ڵام هه‌ر ١٠ جار ڕه‌فز كرا.
جاك له ساڵی 1995 دوای ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی ده‌ست ناكه‌وێت ، به‌هاوكاری هاوسهركهیی و هاورێكانی برێك پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت و كۆمپانیایه‌كی ئاسایی بۆ وێبسایتی ئینته‌رنێت دروستده‌كات ، دواتر ئه‌م وێبسایته بۆ وێبسایتێكی ئۆنلاین و بازاركردن و كرینی شتومه‌ك راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ئینترنێته‌وه .
له ساڵی 1999 ناوی كۆمپانیا و وێبسایته‌كه‌یان گۆری بۆ " عه‌لی بابا " قازانج و ده‌ستكه‌وتی گه‌یشته 25 ملیۆن دۆلار ،له ساڵی ٢٠٠٤ له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاتی چین به یه‌كێك له ١٠ كه‌سایه‌تیه بازرگانه زیره‌كه‌كانی وڵاتی چین دیاریكرا ، ساڵی 2009 به یه‌كێك له 100 كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی جیهان ده‌ستنیشانكرا ، ساڵی 2010 له گۆڤاری فۆربیس به كه‌سایه‌تی چاكه‌كار و هه‌ژار دۆست ده‌ستنیشانكرا .
ما له ساڵی 2013 له لایه‌ن زانكۆی هۆنگ كۆنگی زانست و ته‌كنۆلۆژی دكتۆرای فه‌خری پێبه‌خشرا ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه دوو جار له لایه‌ن زانكۆی هارڤارد دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشراوه به‌ڵام جاك مای ڕه‌فزی كردۆته‌وه .
جێی باسه ، جاك ما له ساڵی 2014 له لایه‌ن گۆڤاری فۆربیس به 30 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ساڵ دیاریكرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.