لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ نرخ و كوالێتی به‌نزین كۆبوونه‌وه و بڕیاریان داوه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه، بانگهێشتی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە و جارێكی تر داوا لە پارێزگاری سلێمانی دەكات، كە ڕوونكردنەوە بدات لەسەر نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بە بەنزین و وزە لە پارێزگای سلێمانی.
ماوەی چەند مانگێكە ڕەوشتی بەنزین لەڕووی كوالێتی و نرخەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی تێكچووە و هەفتەی پێشوویش ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، كە چەندین پاڵاوگەی نایاسایی لە سنوری سلێمانیدا بەنزین ژەهراوی دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.