Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:12

که‌شناسی: پله‌کانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌

سبه‌ی دووشه‌ممه‌..
كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1-7-2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی گه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاوی كردۆته‌وه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی گه‌رما روو له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كات به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 4-6 سه‌ددی ده‌بێت .

هه‌روه‌ها كه‌شناسی رایگه‌یاندووه‌: كه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌) به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو له‌ نێوان (44-46) پله‌ی سه‌ددی ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای كه‌ركوك و گه‌رمیان پله‌كانی گه‌رما له‌ سه‌رووی 46 پله‌ی سه‌ددی ده‌بێت . 

ئه‌م شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ تاكو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر به‌ 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه‌ . 

سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆَله خۆڵبارینه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئه‌و كاریگه‌ریه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆتایی پێدێت .


نه‌سرین مزووری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.