Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:20

به‌م 14 خاڵه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ت له‌ئاگرکه‌وتن بپارێزه‌

له‌درێژه‌ى هه‌واڵ خاڵه‌كان بزانه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێك كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌   به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ،  بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و هاوڵاتیان گیانیان پارێزراو بێت تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌له‌وه‌رزی هاوین داین پێویسته‌ ته‌واوی شۆفێرانى پابه‌ندى ئه‌و 14 خاڵه‌ بن  بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ ئه‌گه‌ری ئاگرگرتن به‌دووربێت.

خاڵه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ : 

1. پشكنینی ساڵانه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌نجامبده‌.

2. پشكنینی سیسته‌می كاره‌بایی ئۆتۆمبێل به‌ خاڵی گرنگی پاراستن له‌ گڕگرتن ده‌ناسرێت.

 دوو له‌سه‌ر سێی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌هۆی شۆك یاخود له‌كاروه‌ستانی كاره‌بایی رووده‌دات.

3. فیول په‌مپ بپشكنه‌، دڵنیابكه‌وه‌ تانكی به‌نزین هه‌وا راناكێشێت، وایه‌ری فیول په‌مپ به‌خراپی نه‌به‌ستراوه‌. له‌ 40%ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل، هۆكاره‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌ له‌ تانكی به‌نزیندا.

4. هه‌ر سیسته‌مێكی كاره‌بایی وه‌كو سپیكه‌ر و لایتی زینۆن هی دیكه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت زیادبكه‌ی له‌ درووستی به‌ستنی دڵنیابه‌ره‌وه‌.

5. دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر مادده‌یه‌كی گڕگر وه‌كو سپرا و چه‌رخ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت. 

6. ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌ربێنه‌ به‌ ئاسانی گڕده‌گرن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌شتكردن به‌كاردێن.

7. زۆرجار جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته‌ هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و لێی دووربكه‌ره‌وه‌.

8. به‌رده‌وام ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵگره‌ و دڵنیابكه‌ره‌وه‌ كارده‌كات.

9. خۆت بۆ رووداوی نه‌خوازراو ئاماده‌بكه‌ و مه‌شقی له‌سه‌ر بكه‌، دڵنیابه‌ له‌ شوێنی هه‌ڵگرتنی ئاگركوژێنه‌وه‌.

10. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت رۆنی لێڕژابێت، چاكی بكه‌ره‌وه‌ به‌ر له‌ لێخوڕین.

11. له‌ شوێنێكی سه‌لامه‌ت و دوور له‌ گه‌رمایی هاوین و مۆلیده‌ی كاره‌با ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پارك بكه‌.

12. چاودێری گڵۆپه‌كانی هۆشیاركردنه‌وه‌ بكه‌، له‌ جۆریه‌تی رۆن و به‌نزین دڵنیابه‌وه‌.

13. دڵنیابه‌ حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ شوێنی گونجاوه‌ و پانكه‌كه‌ی له‌كاتی خۆی هه‌ڵده‌بێت. 

14. هۆشیاری ده‌نگی نامۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ببه‌ و لێیان دڵنیابه‌وه‌.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.