Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:33

پۆلیسی که‌رکووک: ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان بووه‌

شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كه‌ركووك-یان كردووه‌ته‌ ئامانج
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرۆی شاره‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت،له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ١٩ كه‌س برینداربوون كه‌ چواریان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و ١٥یان سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن، ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش سندوقه‌كانی ده‌نگدان بووه‌.

ئه‌فراسیاو كامیل ،به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك، له‌ لێدوانێكدا به‌ ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌ : ته‌قینه‌وه‌كه‌ كۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كان كه‌ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی گشتی ١٢ی ئایاری تیادا هه‌ڵگیراوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا، كردووه‌ته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها گوتی: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌ هۆی ئه‌وه‌ش كه‌ ئۆتۆمبیله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی كۆگاكه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، ١٩ كه‌س برینداربوون كه‌ چواریان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و ١٥یان سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن.

ئاشكراشیكرد، ١٠ ئۆتۆمبیل كه‌ پارك كرابوون، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ سووتاون ئامانجی په‌لاماره‌كه‌ش سندوقه‌كانی ده‌نگدان بوو، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ سندوقه‌كان نه‌گه‌یشتووه‌.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كه‌ركووك-یان كردووه‌ته‌ ئامانج.  

ئاماه‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.