Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:33

هاتووچۆ له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆ مه‌تر و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى له‌دوبه‌ی دێن ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات

له‌ناوه‌ڕۆكى ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران وخاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی سفر كیلۆمه‌تر ده‌كات ، كه‌وا له‌ئه‌مرۆ  یه‌ك شه‌ممه‌ 1/7/2018 ده‌توانن بۆپشكنینی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌كاتی تۆماركردن سه‌ردانی شوێنی تازه‌ی پشكنین له‌ناو باڵه‌خانه‌ ی كۆمه‌ڵگای هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن  ، نه‌چن بۆسه‌نته‌ره‌كانی تری پشكنین له‌شاری هه‌ولێر

تێبینی / شوێنی پشكنین ته‌نها بۆئۆتۆمبێلی (ژماره‌كاتی) سفر كیلۆمه‌تر ده‌كات وه‌بۆئه‌و ئوتومبێلانه‌ی كه‌به‌كارهاتوون وله‌دوبه‌ی دین وهاورده‌ده‌كرێن ناكات و ئه‌وانه‌ له‌شوێنه‌كانی پێشوو پشكنینیان بۆئه‌نجام ده‌درێت

 

pshknenpshknen


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.