Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:46

پۆلیسی هه‌ولێر تاوانبارێکی هه‌ڵاتووی ده‌ستگیرکرد

دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ هه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیس له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كدا تاوانبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ هه‌بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان رائید (شاخه‌وان سه‌عید سالح) به‌ پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه‌ تاوانبارێك به‌ ناوی (م،ص، م) ی ته‌مه‌ن 30 ساڵان كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچووبوو به‌ پێی مادده‌ی (413) له‌ یاسای سزادان ، ئه‌مشه‌و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك توانیمان ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.