Erbil 29°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 19:26

فیلمه‌که‌ی " جه‌راح " به‌شداری له‌ 3 فیستیڤاڵی جیهانی ده‌کات

بریاره‌ ‬لە‮ ‬9 ی‮ ‬ئابی‮ ‬ئەمساڵ لە سیئۆلی‮ ‬كۆریا نمایش بكرێت
کوردستان TV
100%


‬ دوای‮ ‬فیلمی‮ ‬ئەنیمەیشنی‮ ‬شەڕی‮ ‬دوو كەڵەشێرەكە كە باسی‮ ‬لە ململانێ و ناكۆكیە سیاسیەكان دەكرد، هونەرمەند‮ ‬" ڕافد جەڕاح "لە ماوەی‮ ‬ساڵێكدا توانی‮ ‬ڤیدیۆیەكی‮ ‬میوزیكی‮ ‬ئامادە بكات و بیخاتە نێو كێبڕكێی‮ ‬فستیڤاڵە جیهانیەكان .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ، ئەو كورتە فیلمە ئەنیمەیشنە میوزیكیە لە ماوەی‮ ‬یەك ساڵ كاركردن بەرهەمهاتووە ، كاری‮ ‬دەرهێنان و ئەنیمەیشنەكە خۆی ئه‌نجامی داوه‌ و میوزیك ژەنی‮ ‬ئیسپانی‮ " ‬بێن ۆودس" كاری‮ ‬میوزیكەكەی‮ ‬كردووە كە ئێستا لە وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا ژیان دەكا ‮.‬

ئەو فیلمە میوزیكیە چۆتە نێو كێبڕكێی‮ ‬سێ‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬جیهانی ، ئەوانیش‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬" ئۆف نەیشن " لە شاری‮ ‬لێنچینگ لە وڵاتی‮ ‬نەمسا و فستیڤاڵی ‮ ‬Jecheon" International Music & Film Festival " لە شاری‮ ‬سێئۆل لە كۆریا ، لەگەڵ‮ ‬فستیڤاڵیArt all night .

ئه‌م فیلمه‌  لە‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬نەمسا لە‮ ‬18 ی‮ ‬مانگی‮ ‬پێنجی 2018 ‮ ‬نمایش كرا كە لە‮ ‬3000 فیلم تەنها‮ ‬103 فیلم هەڵبژێردران ، بڕیاریشە‮ ‬لە‮ ‬9 ی‮ ‬ئابی‮ ‬ئەمساڵ لە سیئۆلی‮ ‬كۆریا نمایش بكرێت ،‮ ‬لە وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكاش‮ ‬ڕۆژی‮ ‬16 ی‮ ‬حوزەیران نمایشكرا‮ .‬

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.