Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:32

پۆلیسی دهۆک: لە سنووری پارێزگاکه‌ رێژەی ئەنجامدانی تاوان که‌مه‌

ئاماری‌ مانگی‌ ڕابردوو له‌سه‌ر هه‌ندێك تاوان ئاشكراكرا
کوردستان TV
#7
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پولیسی‌ پارێزگای‌ دهۆك ئاماری‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك تاوان ئاشكراكرد كه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆك ڕوویداوه‌.

ڕائید هێمن سلێمان به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ دهۆك له‌ كونگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو دا، پۆلیسی‌ دهۆك نزیكه‌ی‌ (12) تاوانباری‌ به‌ تۆمه‌تی‌ جیا جیا ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دیارترینیان تاوانی‌ ساخته‌كاری‌ و دزین و به‌كارهێنانی‌ مادده‌ی‌ بێهۆشكه‌رن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك گوتیشی، لە سنووری پارێزگای دهۆك رێژەی ئەنجامدانی تاوان بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە زۆر كەمە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەر كەسێك بێمۆڵەت چەك هەڵگرێت، دەستگیری دەكەن و دەیدەنە دادگا.

هه‌ر له‌ گۆنكره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك، ڕاگەیاند: ئێمە وەكو پۆلیسی دهۆك لە سنووری خۆمان پێشتریش هەر كەسێك لە هەر شوێنێك چەكی پێ بووایە و مۆڵەتی نەبایە، دەستگیریمان دەكرد و دەستیشمان بەسەر چەكەكەیدا دەگرت و دەماندایە دادگا، ئێستاش هەر بەردەوامین، چونكە ناكرێت هەر كەسێك لە خۆیەوە چەك هەڵگرێت بە بێ ئەوەی مۆڵەتی هەبێت، بۆیە ئێمە وەكو هەڵمەت نەمانكردووە و پێشتر بەردەوام بووین و ئێستاش هەر بەردەوامین.

سلێمان گوتیشی: بە هۆی ئەوەی ئێمە بەردەوام ئەم كارەمان كردووە، پارێزگای دهۆك بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە، رێژەی ئەنجامدانی تاوانی تێدا زۆر كەمترە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.