Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:03

ئاسایشی هه‌ولێر: هیچ ده‌ستێکی تیرۆر له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌ی کۆگاکه‌ی به‌حرکه‌وه‌ نه‌بووه‌

به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

لیوا "تاریق نوری" به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌  هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ گڕی گرت و ته‌قییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ بنه‌ماكانی چه‌ك هه‌ڵگرتن و خراپ دانانیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ به‌حركه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نیا زه‌ره‌ری ماددی هه‌بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: هیچ ده‌ستێكی تیرۆر و ئه‌نقه‌ست له‌ پشتی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه‌ نه‌بووه‌ و به‌ڵكو به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیان له‌ ناو كۆگاكه‌دا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌م ڕووداوه‌ ڕوویداوه‌.

گوتیشی: هه‌بوونی كۆگای چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ ناو شاره‌كاندا دووره‌ له‌ بنه‌ماكانی به‌رگری شارستانی و پێویسته‌ كۆگاكانی چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بن و به‌ باشی و به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك عه‌مبار بكرێن تا رووداوی ئاوا نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.