له دوێنێوه ده‌نگۆی هه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بووه‌ته مانشێتی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕه‌كان و مشتومڕێكی گه‌رمی له سه‌ر ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران، به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌و ده‌نگۆیانه حاڵه‌تێك هه‌بووه به ڵام پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و به مه‌به‌ستی پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر كراوه.
دكتۆر كاروان جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مانی كردووه و دوای پشكنینی سه‌ره‌تایی گومانكراوه كه كه‌سه‌كه توش بووبێت به ڤایرۆسی "تای خوێن به‌ربوون" له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره و بۆ دڵنیا بوون نه‌خۆشه‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر كردووه و دواتریش بۆ دڵنیابوونی سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان و نه‌خۆشه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان داخست و به ده‌رمانێكی تایبه‌تی دژی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ته‌عقیم كرد.
"فاخیر هه‌ركی" گوته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له باره‌ی نه‌خۆشه‌كه‌وه به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: نه‌خۆشێك كه گومان ده‌كرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسی "تای خوێن به‌ربوون" بێت له سۆرانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر كراوه و ئێستاش ئه‌و نه‌خۆشه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه له ژوریكی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه و پشكنینی ته‌واوی بۆ كراوه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كراون و ئێمه‌ش بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی هه‌بوونی ئه‌و ڤایرۆسه چاوه‌رێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانین و ناكرێت و نابێت پێش ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بكه‌وین.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: میدیاكان ئه‌و هه‌واڵه‌یان زیاتر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كردووه، ئه‌و نه‌خۆشییه ڕاسته مه‌ترسیداره به‌ڵام به‌و جۆره‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن گوازراوه نییه‌و ته‌نیا له ڕێگه‌ی شله و خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و پێشتریش له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان حاڵه‌تی له‌و جۆره هه‌بووه‌و چاره‌سه‌ری بۆ كراوه.
گوته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشه له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری له هه‌ولێر له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه و نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر و ئێمه سبه‌ی دوای ده‌رچوونی پشكنینه‌كانی ڕاگه‌ێنراوێك له باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.