Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:23

سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین پارتی نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات

گه‌لی كوردستان به‌ گه‌لێكی خاوه‌ن ھه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ وه‌سف ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.

له‌دیدارێكی نێوان جۆزێف دۆل ، سه‌رۆكی پارتی گه‌لانی ئه‌وروپا و فه‌لاح حه‌سه‌ن ،جێگری سه‌رۆكی لاوانی سیاسی جیهان و نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی لاوانی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جۆزێف دۆل ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌رزنرخاند و گه‌لی كوردستانی به‌ گه‌لێكی خاوه‌ن ھه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ وه‌سفكرد، به‌تایبه‌تی له‌ پێشوازیكردنی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوان.

هاوكات فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌تۆڕی راگه‌یاندنی لاوانی سیاسی ئه‌وروپای ناسراو به‌ (دامیك)ی ڕاگه‌یاندووه‌: كه‌ لاوانی سیاسی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ ھه‌وڵده‌ده‌ن په‌یامی گه‌لی ھه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌وروپا و جیهان بگه‌یه‌نن و ببنه‌ پردی دۆستایه‌تی و پاڵپشت بۆ ئاینده‌ی كوردستان.

شایه‌نی باسه‌ سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌نیازه‌ له‌رێگه‌ی لاوانی سیاسی كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی ھه‌ولێر بكات.

خالید عه‌لی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.