Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:07

چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی باو که‌ له‌کاتی سوتانی جه‌سته‌ی مرۆڤ

به‌كارهێنانی معجونی ددان بۆ شوێنی سوتاویه‌كه‌
کوردستان TV
100%

چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باو كه‌ له‌كاتی سوتانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێت له‌لایه‌ن دایك و باوكانه‌وه‌:

هه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی معجونی ددان بۆ شوێنی سوتاویه‌كه‌

ئه‌بێته‌ هۆی پیسبونی شوێنی سوتاوییه‌كه‌ (contamination)چاره‌سه‌ر به‌كار هێنانی مه‌ڵحه‌می سوتاوی وه‌ك افومیب یان میبو.

هه‌ڵه‌ی دووه‌م: به‌ستنی شوێنی سوتاوی به‌ په‌رۆ ئه‌بێه‌ هۆی گه‌رمتر داهانی شوێنی سوتاویه‌كه‌ ،داپۆشینی سوتاویه‌كه‌ به‌ له‌فافی تایبه‌ت به‌ سوتاوی.

هه‌ڵه‌ی سێیه‌م: به‌كارهێنانی پارچه‌ سه‌هۆڵ راسته‌وخۆ دوای سوتاویه‌كه‌ كه‌ به‌ر پێسته‌كه‌ بكه‌وێت  ، واباشتره‌ ئاو به‌كاربهێنرێت یان ئه‌گه‌ر سه‌هۆڵ به‌كار هات راسته‌وخۆ به‌ر پێسته‌كه‌ نه‌كه‌وێت پارچه‌ قوماشێك له‌سه‌ر پێسته‌كه‌ دابنرێت.

هه‌ڵه‌ی چواره‌م: ته‌قاندنی ئه‌و بڵقه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی سوتاوی دروست ئه‌بێت ،چونكه‌ ئه‌و بڵقه‌ پڕه‌ له‌ پلازمای له‌ش پێویستیه‌كی گرنگی له‌شه‌ بۆیه‌ واباشتره‌ وازی لێبهێنرێت تا جارێكی تر له‌ش هه‌ڵی ئه‌مژێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ زیكره‌كانم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.