ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ی تورکیا بڵاویکردەوە، پاش کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا بەڕێوەچوو، تیایدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی سەنتەری نوێی کۆچبەری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەنەوەو بڕی سێ ملیار یۆرۆ، وەک هاوكارى بۆ کۆچبەرانی سووریا دابین بكهن.
وڵاتانى ئهوروپا دهیانهوێت، لەڕێگاى ئهو سهنتهرەوە پەنابەری یاسایی و نایاسایی لە یەکتر جیابکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر نایاسایی بن بیاننێرنەوە وڵاتانی خۆیان.
سەرکردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوایان كردووه، كه پێویستە بەپەلە هەوڵەکان زیادبکرێن بۆ ڕێگەگرتن لە دروستکردنی ڕێگەی نوێی دەریایی یان وشکانی بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.