سه‌عه‌د فهرسۆ هونه‌رمه‌ند و مرۆڤێكی هێمن ئاوازه‌كانی زۆر سه‌رنج راكێشن ، كاروانی هونه‌ری خۆی له شاری قامشلۆ ده‌ست پێكردووه هه‌رده‌م به‌دوایی داهێنانی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی بووه هه‌گبه‌كه‌ی پڕاوپڕه له ئاوازی كوردی به جۆرێك دووكانه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌شكه‌وتێك بێت له دارستان له‌و دووكانه چه‌ندین رۆمانی منداڵیمان لێ خوێندۆته‌وه كه هه‌موو جوانی و داهێنانه كورده‌وارییه‌كه‌ی له خۆ گرتووه، به‌جۆرێك دووكانه بچووكه‌كه‌ی شوێنی پێگه‌یشتنی ئه‌دیبان وهونهرهمهندان و رۆشنبیران و كهسایتیهكانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشترین كاتی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌عه‌د فهرسۆ به‌سه‌ر به‌رن .
ئه‌و دووكانه‌ی فهرسۆ وه‌كو په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری وایه به ده‌یان كه‌س له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و فێری ئهلف و بێی موزیك بوون كه‌ئێستا زۆر به‌یان ژنیاری به توانای موزیكی كوردین.
سه‌عه‌د فهرسۆ له‌ساڵی 1982 له ژێر ده‌ستی ژنیاری عود (حه‌بیب) له شامی پایته‌ختی سوریا موزیكی خوێندوه پاشان ده‌گه‌رێته‌وه قامشلۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت .
سه‌عه‌د فهرسۆ به‌شداری چه‌ندین بۆنه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌واییه‌تی و چه‌ندین فیستڤاڵ كردوهله هه‌مان كاتدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئاوازه‌كانی ئه‌ویان كردۆته گۆرانی هه‌ره‌وه‌ها له زۆر شوێن رێزلێنانی بۆ كراوه له ساڵی 2006 یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كورد له سوریا دامه‌زراندوه له ماوه‌ی 30 ساڵی ژیانیدا ئه‌زموونێكی باشی له دامه‌زرندنی سه‌ندیكاكان هه‌بووه.
هونه‌رمه‌ند فهرسۆ ده‌ڵێت: هونه‌رمه‌ند وه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل زۆر شتی له ئه‌ستۆدایه مافی خۆیه‌تی بۆچوونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌رببرێت ،وه‌كو كارێكی خه‌باتگێری خۆی به‌ڵام ئێستا كێشه‌كه لێره‌دایه به‌وه‌ی هه‌موو كاتی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ژیانی رۆژانه‌ی خۆی دابین بكات هونه‌رمه‌ندیش به‌شێكه له ته‌واوی گه‌ل ئه‌ویش ناسۆری هه‌یه به‌م جۆره‌ش داهێنیان نامێنێت.
له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌مرۆی هونه‌ری كوردی هونه‌رمه‌ند فهرسۆ ده‌ڵێت: له‌و كاته‌ی ئێستا هونه‌ری كوردی تێكه‌ڵاوه پێویسته پۆلێنی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگاته بینه‌ر ئێمه له پێش مه‌ترسدارترین شتین كه زیان به هونه‌ر ده‌گه‌ێنێت كه بریتییه له قۆرخكردنی موزیك و هونه‌ر له‌لایه‌ن سیاسیه‌كان به كارهێنانی بۆ مه‌رامی خۆیان هه‌ر چه‌نده زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی دوور بن له‌و واقعییه تاڵه به‌م جۆره‌ش داهێنان به‌ره‌و رووچوون ده‌چێت چونكه ده‌بێ هونه‌رمه‌ند ئازادانه گوزارشت له هه‌ست و سۆزه‌كانی بكات به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م رۆژگاره‌دا هونه‌ر به‌ره‌و قۆرخبوون ده‌ڕوات بۆ هه‌ستی چه‌پڵه لێدانه‌كان.
هونه‌رمه‌ند فرسۆ له‌سه‌ر دواكاری وه‌كو دوا كاری خۆی ئاواز ێك بوو ،پێشكه‌ش به ( مه‌رگه‌ساتی عفرین) كردوه موزیكه‌كه به‌بێ تێكسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكدا نه‌كشێته‌وه، هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه‌ی كورد هیچ ئه‌گه‌رێكی دیكه‌مان نییه بێجگه له چیاكان هه‌موو داهێنیشمان هه‌ر له چیا وه‌رگیراوه جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه هونه‌ر رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هانی گه‌نجه‌كانمان بدات كه گه‌شبین بن له‌م قۆناغه ئاڵۆزه‌دا.
له كۆتاییدا هونه‌رمه‌ند فرسۆ به پارچه‌یه‌ك له یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی كۆتایی به‌م دیدیار هێنا ( ژمن نه‌كن توجا گازندا ئیرۆ نه ئه‌وو چاخ و بوهار و وارا ئیرۆ.............)
ئا/ ره‌فعه‌ت حاجی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.