لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ڕایده‌گه‌ێنێت: ، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌نیازن مۆڵه‌تى شۆفێری نوێ بكه‌نه‌وه، پێویسته به‌ر له‌وه‌ى ڕوو لهبهڕێوهبهرایهتیهكهمان بكه‌ن ، ئه‌م پێداویستیانه له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن .
- فۆتۆکۆپی (پێناسی کەسێتی ؛جنسییە؛ ، ڕەگەزنامەی عێراقی ؛شهادە جنسیە؛ ، کارتی زانیاری، ٦ وێنە) ە.
- پشکنینی تەندروستی (فەحص چاو) لە لێژنەی پزیشکی هەمیشەیی گەرمیان.
- سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەکەی بۆ تەواو کرنی مامەڵەکەت.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری تەنها ٤۰ هەزار دینارە
- بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ۱٥ هەزار دینارە.
تێبینی/لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی گەرمیان بینای تایبەت بە خۆیان هەیە و دەکەوێتە ناوەندی گوندی کەلاری نوێ بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.