Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:36

به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ به‌شێک له‌ بازاره‌کانی تاران داخراون

داوایه‌ك له‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

به‌شێك له‌ بازاره‌كانی تاران به‌ هۆی قه‌یرانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دوكانه‌كانیان داخست.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، محه‌مه‌د باقر نوبخت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ تارانی پاتیه‌خت باسی له‌و كێشانه‌ كرد كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا بوونه‌ته‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كان.

محه‌مه‌د باقر نوبخت باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ وڵاتدا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی خستنه‌ڕووی دراوی بیانی رووینه‌داوه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ تا دووی ئایار كه‌ دۆلار به‌ چوار هه‌زار و 200 تمه‌ن دیاریكراوه‌، 11 ملیار و 162 ملیۆن دۆلار هاتووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌مه‌یش خستنه‌ڕووی دراوی بیانی به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو یه‌رزبووه‌ته‌وه‌.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران باسی له‌وه‌ كرد كه‌ داهاته‌كانی نه‌وت به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو سه‌دا 74 زیادیكردووه‌ و ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ قه‌یرانی ئابووریی له‌ وڵاتدا رووینه‌داوه‌.

محه‌مه‌د باقر نوبخت ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكوومه‌ت داوێتی بۆ به‌هێزكردنی دراوی نیشتمانی پێویستی به‌ پشتیوانی میلـلی هه‌یه‌ و گوتی: ئه‌و ئێرانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات با ئه‌و دراوه‌ بیانیانه‌ی هه‌یانه‌ بیهێننه‌وه‌ بۆ وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌شمان ئه‌و دراوه‌ بیانی و ئاڵتوونانه‌ی هه‌یانه‌ بیخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵۆ

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.