به‌یانی سێشه‌ممه 26/ 6/ 2018 (46) ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كۆڕی گۆرانی كوردی (حه‌سه‌ن زیره‌ك)، به‌ڵام گۆرانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا ئێستاكه‌ش له نێو هزر و یاده‌وه‌ری گوێگرانی كوردیی به زیندووی ماوه‌ته‌وه، به‌بۆنه‌ی ئه‌و یادهوهرهیه بۆ خوێنه‌رانی "هه‌ولێر" ئه‌م راپۆرته‌مان بۆ ئاماده كردوون.
(حه‌سه‌ن زیره‌ك) كێ بوو؟
(حه‌سه‌ن زیره‌ك)ی هونه‌رمه‌ند ناوی ته‌واوی (حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا)ـیه له ساڵی (1921) له شاری بۆكان، له‌گه‌ڕه‌كی قه‌ڵات له دایك بووه، له نێو خێزانێكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تدا له‌دایكبووه، له نێو ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و كاتی ژیان و ڕوژگاردا، توانیویه‌تی داهێنانێكی نوێ بخاته ناو هونه‌ری گورانی كوردییه‌وه، سه‌ڕه‌رای هه‌بوونی كومه‌ڵێك گرفت له به‌رده‌می كاركردنی هونه‌ریی، به‌تایبه‌تی نه‌بوونی ئامێری موزیكی چاك و ستۆدیۆیه‌كی پێشكه‌وتووی توماركردنی ده‌نگ، كه‌چی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) وه‌ك بلیمه‌تێك توانیویه‌تی ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌دوای خۆی خه‌رمان بكات، بیكات به قوتابخانه‌یه‌كی گۆرانی بو نه‌وه‌كانی داهاتوو، كه له‌دوای ئه‌ودا كۆمه‌ڵێك ده‌نگ بێژ و خاوه‌ن به‌هره‌ی گۆرانیگوتن، له‌سه‌ر ده‌ستی گۆرانییه‌كانی (زیره‌ك) هاتنه نێو كۆری گۆرانیگوتن.
ساڵی (1953) سه‌ردانی شاری به‌غدای كردووه‌و له رادیۆی كوردی چه‌ندیین گۆرانی بۆ ئه‌و رادیۆیه گوتووه، پاشان ساڵی (1958) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران.
له ساڵی (1962) ده‌چێته رادیۆی كوردی له كرماشان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و شاره‌دا ده‌مێنێته‌وه و چه‌ندین گۆرانی تۆمار ده‌كات.
شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری هونه‌ری گۆرانیی كوردی چه‌نده له‌گه‌ڵ هه‌بوونی رای جیاواز له‌سه‌ر هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده، به‌ڵام له باره‌ی هونه‌رمه‌ند بوونی (زیره‌ك) و هه‌بوونی توانایه‌كی باش لههونهریی گۆرانیگوتندا هیچ گومانێكیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ باسكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌سه‌ر رایه‌ك كۆكن كه (حه‌سه‌ن زیره‌ك) خوێنده‌واری نه‌بووه و شتێكی خۆڕسك و به‌هره‌یه‌كی خودایی بووه ده‌نگ خۆشییه‌كه‌ی.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه توانیی له ماوه‌ی (51) ساڵ ژیاندا زیاتر له (1000) گۆرانی تۆمار بكات.
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش (حه‌سه‌ن زیره‌ك) (46) ساڵ له‌مه‌و به‌ر تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌بێت و، ئه‌گه‌رچی پزیشه‌كه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت و سه‌ر ئه‌نجان به داخه‌وه له رێكه‌وتی 26/6/1972 دا له بۆكانی روژهه‌ڵاتی كوردستان، به نه‌خۆشیه‌كی كوشنده كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی
له‌دونیا و كۆڕی گۆرانیی كوردی كرد.
(زیره‌ك) كه‌سێكی شاره‌زاو لێهاتوو بوو له گۆرانیگوتندا!
سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون و شاره‌زای گورانیی موزیكی كوردی مامۆستا (باكووری) گوتی : (حه‌سه‌ن زیره‌ك)ـم ساڵی (1953) له ئێزهگهی كوردی له به‌غدا ناسی، ئه‌و كات من له‌وێ كارمه‌ند بووم، ئه‌و كه‌سێكی شاره‌زاو ولیێ هاتوو بوو بو گۆرانیگوتن، به‌تایبه‌تی بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و شێوازه‌كانی گۆرانی زۆر ورد بوو، هه‌روه‌ها (حه‌سه‌ن زیره‌ك) شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌قامات و دانانی ئاواز وجۆره‌كانی گۆرانیگوتن، له رادیۆی كوردیی به‌غدا هه‌فتانه ماوه‌ی (30) خولهك گۆرانی به شێوه‌ی راستهوخو ده‌گوت بو گوێ‌گران، له‌گه‌ڵ گرووپی موزیك زور به سه‌ركه‌وتوویی، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرۆڤه‌یه‌كی زۆر بكات و جاری وا هه‌بوو هیچ پرۆڤهشی نه‌بوو كه‌چی گۆرانییه‌كانی زۆر به جوانی ده‌گوت و ده‌توانم بڵێم ئه‌و نیو كاتژمێره به‌شێكی زۆری گوێگر هه‌ستی حۆی بۆ ئه‌و رادیۆیه راده‌گرت، له ئێزگه‌ی كوردی به‌غدا ئه‌و ماوه‌یه ئه‌رشیفێكی زورجار چاكی كۆ كرده‌وه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه له به‌غدا بوو، هه‌ژاری و نه‌داریی و بێ كه‌سی نه‌یهێشت زور له ئاواته‌كانی به چاوی خۆی ببینێ و بیهێنێته دی، من له نزیكه‌وه زور له‌گه‌ڵیدا ژیاوم (زیره‌ك) كه‌سێكی ساده و نیشتمان په‌روه‌ر بوو. هه‌رده‌م حه‌زی به‌خۆشی خه‌ڵك ده‌كرد، هه‌رده‌م به‌ساده‌یی ده‌ژیا و به‌ساده‌یش ده‌یڕوانیه ژیان، من له‌و یاده‌دا كومه‌ڵێك یادگاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه‌م دێته‌وه یاد، كه زور جار فرمێسك له‌چاوانم بوی دێته خواره‌وه".
(حه‌سه‌ن زیره‌ك) خاوه‌نی لێهاتوویه‌كی بێوێنه بوو، به‌تایبه‌تی له چۆنیه‌تیی ئه‌داكردنی گۆرانیدا!
هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموونی موزیكژه‌ن (رێبین جه‌مال) له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك) به‌م جۆره ده‌ڵێت: "ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه خاوه‌نی لێهاتوویه‌كی بێ وێنه بوو له چۆنیه‌تی ئه‌داكردنی گۆرانیگوتندا، به‌تایبه‌تی زۆر لێهاتوو بووه له ده‌ربڕینی ئاوازه‌كان و وشه‌كاندا، هه‌روه‌ها لهكاتیگوتنی مهقهمهكاندا ئه‌وه‌نده به توانا بووه، به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێ هونه‌رمه‌ندێك بتوانێ به‌و شێوازه و به‌و جۆره شاره‌زا بێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌و هونه‌رمه‌ند رۆژ له دوای رۆژ به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر رۆده‌چێته نێو هه‌ستی گوێگری گۆرانی كوردی، ته‌نانه‌ت نه‌وه دوای نه‌وه كاتێك گوێی له ده‌نگی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) ده‌بێت سه‌یر ده‌كه‌ی پێی ناخۆش نیه و خۆی له نێو گۆرانییه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه‌و زۆر جار ده‌بینی له‌گه‌ڵی ده‌یڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌بن به گۆرانیبێژ و ده‌بێ بچن له‌كانیاوی سازگاری گۆرانییه‌كانی (زیره‌ك)ـی هونه‌رمه‌ند قومێك ئاو به‌گوتنه‌وه‌ی یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه بخۆنه‌وه!، بۆیه ده‌توانین بڵێن گۆرانییه‌كانی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) بوون به قوتابخانه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز بۆ مێژووی گۆرانیی كوردی، من له‌و یاده‌دا سڵاو حورمه‌ت و چه‌پكه گوڵی رێز بۆ گڵكۆی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) ده‌ڵێمه‌وه!".
(موجته‌بای میرزاده) له‌رێگه‌ی (حه‌سه‌ن زیره‌ك)ـوه ئاشنای گۆرانی و ئاوازی كوردی بووه!
هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون مامۆستا (وریا ئه‌حه‌مه‌د) له‌و یاده‌دا ئه‌وه‌مان بۆ باس ده‌كات : " ناسینی هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی ناوداری كورد (موجته‌بای میزاده) خاڵی وه‌چه‌رخانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (حه‌سه‌ن زیره‌ك) بووه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و موزیكژه‌نه به توانایه كاری زۆر ناوازه‌ی كردووه، ئێستاكه‌ش ئه‌و گۆرانییانه‌ی (میرزاده) كاری دابه‌شكردن و موزیكی گۆرانییه‌كانی بۆ ژهنیون، جوانترین گۆرانین تا ئه‌مڕۆكه‌ش، وه‌كو گۆرانیی (له‌نێو سابڵاغ‌دا، گه‌وهه‌رێ، دینێ مه‌رۆ دینێ، ئه‌سمه‌رێ، ئامۆزا، هه‌ی به‌لار، كرماشان)ـوو ده‌یان گۆرانیی دیكه‌ش، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌شدا (موجته‌بای میرزاده) به‌و هه‌موو گه‌وره‌یی خۆیه‌وه گوتوویه‌تی : من له رێگه‌ی (حه‌سه‌ن زیره‌ك)ـه‌وه ئاشنای گۆرانی و موزیك و ئاوازی كوردیی بووم، چونكه من له رێگه‌ی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده زۆر بابه‌تی موزیك و ئاوازی كوردانهم ناسی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده موزیكژه‌نه بۆیه ئه‌وه‌ی گوتووه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیره‌ك كار بكات، زۆربه‌ی كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده فارسه‌كان موزیكی ژه‌نیوه!".
ئێستاكه‌ش گوێگرانی (زیره‌ك) له گوێگری زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێستا زیاتره!
دوای (40) تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچی دوای ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا، به‌ڵام تا ئێستاكه‌ش گوێگری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده روو له هه‌ڵكشانه، (رێدار شێرزاد) له سه‌نته‌ری ئه‌ربائیلۆ له شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت : "ئێمه له سه‌نته‌ره‌كه‌مان كه زۆرترین سیدی هونه‌رمه‌ندان لای ئێمه هه‌یه، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌كان، هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك) تا ئێستاكه‌ش زۆرترین رێژه‌ی لێدهفرۆشین، ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می (زیره‌ك) سیدی نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه له كاسێتهكانهوه گۆرانییه‌كانمان وه‌رگرتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان كوالێتیان باش نیه، به‌ڵام گوێگرێكی زۆر زۆری هه‌یه و رۆژانه چه‌ندیین دانه له سیدیه‌كانی ده‌فرۆشین، له‌كاتی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ساڵانه به‌ده‌یان هه‌زار دانه سیدی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) به‌هۆی ئه‌و گۆرانییه‌ی كه بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆزی گوتووه، ده‌فرۆشرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆرانییه‌ی زیره‌ك لێنه‌درێت و خه‌ڵك گوێی لێ نه‌بێت، هیچ كه‌سێك چێژ له نه‌ورۆز وه‌رناگرێت، به‌كۆی گشتیی گۆرانییه‌كانی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) نزیكه‌ی (800) گۆرانیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌مان هه‌یه‌و خه‌ڵكی به په‌رۆشه‌وه ئاره‌زووی گوێگرتنی ده‌كه‌ن
ئا/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.