ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 25 ى حوزه‌یرانى 2018 ، ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه ، سه‌باره‌ت به بڵاو كردنه‌وه‌ی بیر‌و ڕایه‌ك له‌لایه‌ن ( یونس ڕاوی ) له‌به‌رنامه‌یه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌كه‌ناڵی ڕووداو كه بۆته مشت‌ومڕ له نێوان هاوڵاتیان .
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت : ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ده‌ربڕینی هه‌ندێ بیر‌و بۆچون و شرۆڤه له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ڕووداو كه له‌لایه‌ن ( د. ئاده‌م بێ‌دار ) پێشكه‌ش ده‌كرا له‌مانگی ره‌مه‌زان ، له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( یونس ڕاوی ) له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌ت به ئایین و شرۆڤه‌كردنی چه‌ند ده‌قێك له‌لایه‌ن ناوبراو ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی دروست كرد له‌نێوان ئه‌وانه‌ی دژی ڕاو بۆچونه‌كانی ناوبراو بون و ئه‌وانه‌شی پاڵپشتی یان كرد، ئه‌و بابه‌ته‌ش تا ئیستاش به‌رده‌وامه‌و هه‌ست ده‌كرێ به ئاڕاسته‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات .
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ
په‌یامێك له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به بڵاو كردنه‌وه‌ی بیر‌و ڕایه‌ك له‌لایه‌ن ( یونس ڕاوی ) له‌به‌رنامه‌یه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌كه‌ناڵی ڕووداو كه بۆته مشت‌ومڕ له نێوان هاوڵاتیان .
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ده‌ربڕینی هه‌ندێ بیر‌و بۆچون و شرۆڤه له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ڕووداو كه له‌لایه‌ن ( د. ئاده‌م بێ‌دار ) پێشكه‌ش ده‌كرا له‌مانگی ره‌مه‌زان ، له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( یونس ڕاوی ) له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌ت به ئایین و شرۆڤه‌كردنی چه‌ند ده‌قێك له‌لایه‌ن ناوبراو ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی دروست كرد له‌نێوان ئه‌وانه‌ی دژی ڕاو بۆچونه‌كانی ناوبراو بون و ئه‌وانه‌شی پاڵپشتی یان كرد، ئه‌و بابه‌ته‌ش تا ئیستاش به‌رده‌وامه‌و هه‌ست ده‌كرێ به ئاڕاسته‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات و پێویسته به‌گفتوگۆو رێكاری یاسایی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت و په‌نا نه‌برێت بۆ هیچ كاردانه‌وه‌و رێكارێكی تری نه‌شیاوو نایاسایی و توندوتیژی و ناو زڕاندن و ڕێگه‌ش نه‌درێ بۆ هیچ مه‌رام و ئه‌جیندایه‌ك به‌كار بهێنرێت . وه لای خۆمان وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دوای به‌دوا داچونمان و خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتینه ئه‌و ڕایه :
یه‌كه‌م : مرۆڤه‌كان ئازادن و به‌ئازادیش له‌دایك ده‌بن و ئازادیشن له په‌یڕه‌و كردنی هه‌ر ئایین و بیر‌و بۆچونێك و ده‌ر برینی ڕای خۆیان به‌و مه‌رجه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بێت و هێرش نه‌بێت بۆ سه‌ر ڕاو بیر‌و بۆچونیكی تر‌و رێزی ئایدیا‌و هه‌موو بیر‌و بۆچون و ئایینه‌كانی تر بگرێت و دوور بێت له‌هه‌ست برینداركردن.
دووه‌م : له‌و كه‌یسه‌و بابه‌ته پێویسته هه‌ردوولای ناو بابه‌ته‌كه په‌نا بۆ دادگا‌و رێكاری یاسایی ببه‌ن له‌جیاتی هه‌ڵویستی كه‌سی و كاردانه‌وه‌ی تر كه خزمه‌ت بهدۆسیهكهو ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه ژیان و رێزگرتنی ئایینی ناكات ، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی مافی هه‌موو لایه‌ك.
سێ یه‌م : پێویسته هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت هه‌وادارنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوور بخه‌ن له‌هاندان و گه‌رم كردنی بابه‌ته‌كه و ناوزڕاندن به‌رامبه‌ر یهكترو به‌تایبه‌تی له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به ئاڕاسته بردنی بۆ ئاقارێكی تر كه دواتر كۆنترۆڵ كردنی زه‌حمه‌ت ده‌بێت .
چواره‌م : داوا ده‌كه‌ین داواكاری گشتی رۆڵی خۆی ببینیت لهیهكلا كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه كه له‌ئیستادا ئاڕاسته‌یان كراوه دور له عاتیفه‌و كاریگه‌ری هیچ لایه‌ك له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.