ئێواره دوێنی یه‌كشه‌ممه 24-6-2108 له گوندی ( ساری ته‌په) ی سه‌ر به ناحیه‌ی (له‌یلان) ناحیه‌ی له‌یلان ناحیه‌یه‌كه سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك مندالێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان به ناوی (محه‌مه‌د غانم ره‌شید) كه شوانی مهر بووه له لایه‌ن ئوتومبێلێكی جۆری (جێب لاریدۆ- ره‌نگی سپی – ژماره‌ی نه‌زانراو ) به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێنراوه.
جێی ئاماژه پێدانه له دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتوبهر و داگیر كردنی ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن گروپه میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران و حزبوللای لوبنانی و به یارمه‌تی باڵێكی ده‌ست ڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، تاوانه‌كانی كوشتن و رفاندن له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كه زیادى كردووه ، وێڕاى ئاواره بوونى نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.