لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، پاشنیوەڕۆی ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 24 ی 6 ی 2018 ، كچێكی تەمەن 26 ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە ڕوداوەكە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس هاوڵاتی (ك ، ح ، م ) ی تەمەن 26 ساڵ بە پەت خۆی خنكاندووەو كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .
لە ئێستاشدا لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.