پاشنیوه ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/6/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا ، كین گرۆس كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌وشی ئه‌منى و سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دوای هه ڵبژاردنهكانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و كاریگه‌ری و ڕۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هاوپه یمانان و عێراق و پێشمه‌رگه هاوڕا بوون به‌تایبه‌تی بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانى داعش و بنه‌بڕكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه یان له ناوچه‌كه‌دا. له‌مباره یه‌وه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه یمانان و پێشمه‌رگه به‌رز نرخێنرا و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سووریا كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه به شێوه یه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فواد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ ـ وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى شێخ جه‌عفه‌ر و نه‌جات عه‌لى ئاماده بوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.