لهراگهیاندراوێك كهوێنهیهكى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داوا له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌كان ده‌كات بۆ دانیشتنى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووی په‌رله‌مان ئاماده‌بن
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2018/6/26، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه (2) له ماده‌ى (17) و بڕگه (1) له ماده‌ى (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستانى عێراق ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاردرا به دانیشتنی ژماره (1)ى ئاسایی خولى به‌هاره ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2018/6/26، تكایه له‌كاتى دیاریكراودا ئاماده‌بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.