له سه‌روبه‌ندی دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ریی له توركیا ده‌ستگیركردنی هاوڵاتییانی په‌یوه‌ندیدار به كۆده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی 2016 له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئهنقهرههوه درێژه‌ی هه‌یه و راپۆرتێكیش باس لهودهكات كه به سه‌دان دیپلۆماتی تورك داوای په‌نابه‌رییان پێشكه‌شی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كردووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز رۆژی رابردوو له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 300 دیپلۆماتی تورك له دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی ناوخۆی توركیاوه داوای په‌نابه‌رییان له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه 1177 هاوڵاتیی توركیا كه بریتین له 300 دیپۆلمات و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان، له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا داوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتییان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردووه، ئه‌م ئاماره‌ش له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا وه‌رگیراوه.
رۆیته‌رز له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌شی حكومی و تایبه‌تی توركیا له‌سه‌ركار لادراون نزیكه‌ی 160 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و رێژه‌ی ده‌ستگیركراوانیش نزیكه له هه‌مان ژماره.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه حكومه‌تی توركیا پێیوایه كوده‌تاكه‌ی 2016 ده‌ستی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی له‌پشت بووه، به‌ڵام خودی ناوبراو ئه‌م تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.