به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هێزێكی تایبه‌ت دروستده‌كات، كه شه‌و و ڕۆژ له‌ئاماده‌باشی و دهرچوندان و كاریان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ركێشی و ته‌قه ده‌كه‌ن و داوای سه‌رانه له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌یاسا هه‌ڵهاتون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دابینكردنی هێمنیو ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتیانو رێگرییكردن له پێشێلكاریی یاسایی ئه‌و هێزه تایبه‌ته دروستكراوه كه شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڕاندایه.
ده‌شڵێت: له‌و ماوه كه‌مه‌ی دروستكراوه، هێزه‌كه چه‌ندین داواكراویان ده‌ستگیركردووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان ئۆتۆمبێلی بێ ژماره‌دا گرتووه و روبه‌روی دادگایان كردونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌م هێزه تازه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌مو شه‌وێك لهگهڕهكو كۆڵانه‌كاندا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێیه‌و یاسا پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڕۆژیش مه‌فره‌زه‌ی نهێنیی هه‌یه‌و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كۆده‌كاته‌وه كه له‌یاسا ده‌رچون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.