بۆردوومانی چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر زنجیره چیای قه‌ندیل ژیانی گوندنشینانی ئه‌و سنووره‌ی خستۆته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه هاوكات ناوچه‌یه‌كی سنوورییهو خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه به هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی خۆیان جێهێشتووه و ڕوویان له ناوچه‌كانی ناوده‌شت و پشده‌رو بیتوێن كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه (ش،ر،ق) هاوڵاتییه‌كی گوندنشینه له گونده‌كانی مه‌نگوڕایه‌تی و له به‌ر ترسی له چه‌كدارانی په‌كه‌كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌ڵێت: ئێمه ژیان و گوزه‌رانمان زۆر خراپه چونكه بژێوی ژیانمان به‌نده به كاركردن له كێڵگه كشتووكاڵییهكانمان، به‌ڵام به هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان به ناچاری روومان له شاره‌دێی ناوده‌شت كردووه و ماڵ و موڵكی خۆمان له گونده‌كه‌مان جێهێشتووه چونكه به به‌رده‌وامی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها (ئ،ش،ز) خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی ئاكۆییهتی له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌وه ژیان نییه ئێمه تیایده ده‌ژین، ئێمه ڕوحمان له مستماندایه هه‌موو شه‌وێك تۆپ به سه‌ر ئاسمانی گوندهكانماندا ده‌بارێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕه‌زو باخمان سووتاون و كانی و ئاوه‌كانمان تێك چوون و سه‌رچاوه‌ی بژێویمان كه به‌خیوكردنی مه‌ڕو ماڵات و كشتووكاڵه له ده‌ست داوه.
گوندنشینان و خه‌ڵكی شاره‌دێكانی ناوده‌شت و ژاراوه به تایبه‌ت نیگه‌رانن و باسی مه‌ترسی ئه‌و بۆردوومانه چڕانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: به هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له شاخه‌كان به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردوومانی گونده‌كانی سه‌ر به سنووره‌كانمان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر هه‌ردوو ناحیه‌ى ژاراوه‌و سه‌نگه‌سه‌ر دروست كردووه چونكه هه‌ریه‌ك له ناحییه‌كان له بناری قه‌ندیل هه‌ڵكه‌وتوون و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش به‌رده‌وام ته‌راتێنیانه و دێن و ده‌ڕۆن و چاڵاكی له ناو ناحییه‌كاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رێكخستنه‌كانیان هێناوه‌ته ناو شار‌و شیعار‌و لۆگۆ‌و وێنه‌كانیان به دیواری فه‌رمانگه حكومییه‌كان و جادده‌كان و شاخه‌كان و ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه ده‌كێشن سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زانن به‌رده‌وام چاودێری چڕی فڕۆكه‌كانی توركیا له ئاسمانه‌وه له سه‌ر ناوچه‌كه‌مانه.
به‌ڵام ئه‌وان گوێ به مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤل ناده‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ش له ئاست ئه‌واندا بێده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن ڕێگریان لێبكه‌ن.
ده‌شڵێن: ژیان له‌م ناوچه‌یه بێخێر بووه له هه‌موو ڕووه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و ئه‌منی و ئیداره‌یی.
شایه‌نی باسه: هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به گشتی له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل ترس و دڵه ڕاوكێیه‌كی زۆر دایكرتوون ،چونكه به‌رپرسانی حكومی و سه‌ربازی توركیا به زمانێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز ده‌ڵێن په‌كه‌كه له هه‌ركوێیه‌ك بوونی هه‌بێت سوپای توركیا بۆ له‌ناوبردنیان له‌و شوێنه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا و گوته‌بێژی حكومه‌تی توركیا چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی سوپای توركیا بۆ قه‌ندیل و ته‌ختكردنی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه جێبهێڵێت تا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كه‌ونه مه‌ترسی جه‌نگه‌وه به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه.
هه‌ر بۆیه هاولاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه ئه‌و بۆردوومانه چڕوو پڕانه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه بوه‌ستێندرێت، ئه‌گه‌رنا كۆچی به كۆمه‌ڵ ده‌ست پێده‌كات و ژیان له‌و ده‌ڤه‌ره به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.