گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئاشكرای كرد كه ته‌نها له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ٢٥٥ ھه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
نادر روستی ،گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ھۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامی ئه‌و پلانه ستراتیجییه‌ی كه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری دانراوه كه چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت په‌ره‌پێدانی جێگا گه‌شتیارییه‌كان و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ھۆشیاری گه‌شتیاری و بهبازاڕكردن و ناساندنی گه‌شتیاری ھه‌رێم به تایبه‌ت له سۆشیال میدیا كاری زۆری بۆ كراوه.
گوتیشی: له میانی ١٠ رۆژدا، زیاتر له ٢٥٥ ھه‌زار گه‌شتیار ھاتوونه‌ته ھه‌رێمی كوردستان و به‌راورد به ساڵی رابردوو سه‌دا پێنج رێژه‌ی گه‌شتیاران زیادیكردووه. ساڵی پار ژماره‌ی گه‌شتیاران بریتیی بوو له ٢٤٣ هه‌زار گه‌شتیار، ئه‌مه جگه له گه‌شتیاری ناوخۆیی.
پێشتریش ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری ھه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه مه‌زنده ده‌كرێت داھاتی گه‌شتیاری له‌و ١٠ رۆژه زیاتر له ٧٠ ملیار دینار بێت بۆ ناو بازاڕه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.