لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌و هاوڵاتى و شوفێرانه ده‌كات كه‌به‌مه‌به‌ستى گه‌شت سه‌ردانى ناوچه گه‌شتیاره‌كانى سنوره‌كه ده‌كه‌ن .
ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌ى هاتووچۆ
لەکاتی سەفەر کردن بۆ ناوچە گەشتیارەکانی دەڤەری پارێزگای هه ڵەبجە بە تایبەت ناوچە کانی بیارە ، احمەد ئاوا ، ئاویسەر ، تەوێڵە ، بیارە، ئاگاداری تیژرەوێکانتان بن چونکە ئەو ناوچە گەشتیارانە ناوچه‌یه‌کی شاخاوین ئەمەش مەترسی لە روداوی هاتووچۆ دروست دەکات لە سەر خۆت و خانوادەکەت ، داواکارین لە هه م‌و شۆفێرانی بەڕێز پابەندی یاسا‌و ڕێساکانی هاتووچۆبن با گه شتێکی پڕ لە خەندەو ئارامی ببەخشیت بە خۆت و خانەوادەکەت بە ئاسودەی سەفەرەکەت ئه‌نجام بدەیت .
کارمەندانی هاتووچۆی پارێزگای هه ڵەبجەو دەوروبەری هه م‌و کات لە ئەرکی خۆیاندان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بۆ هاوکاری و ڕێگە نیشاندەری شۆفێران بۆ ئەوەی بە ئاسانی سەفەرەکانیان ئه‌نجام بدەن .
ڵێرەوە سوپاس و دەست خۆشیمان بۆ تەواوی کارمەندانی هاتووچۆ و شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە پابەندن بە ڕێگاوبانەکان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.